عەممار حەکیم: نەرمی و خواستێکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە
- عێراق
- 2024-03-24

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دەڵێت، خواستێکی زۆر بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، جەختیشی کردووەتەوە کە هیچ هەوڵێک لەلایەن بەغداوە بۆ سەرخستنی لایەنێکی کوردی بەسەر ئەوەی دیکەیان نییە.
لێدوانی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگیی، جەخت لە هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات و هاوکاریی هاوبەشەکانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، هەروەها نەرمی و خواستێکی گەورە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. هاوکات جەختی کردەوە کە "هیچ هەوڵێک لەلایەن بەغداوە بۆ سەرخستنی لایەنێکی کوردی بەسەر ئەوەی دیکەیان نییە."
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ڕەوتی حیکمە هۆشداری دا لەوەی هەر هەموارکردنێک لە پەیڕەوی نێوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بەبێ ڕێککەوتنی سوننە، ئەوا جارێکی دیکە هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش عەممار حەکیم پێی وایە ئاماژەیەک نییە کە پێویستی بە هەڵبژاردنی پێشوەختە هەبێت یان داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات، جگە لەوەش هیچ هەوڵێک بۆ شکاندنی پارتێکی دیاریکراوی عێراق لە ئارادا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ڕەتدەکاتەوە






