
شی جین پینگ، سەرۆکی چین، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ CNN
ئاڤا نیوز
تۆمارێكی دەنگی دۆناڵد ترەمپ کە تێیدا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر مۆسکۆ و پەکین دەکات بووە بە باسی گەورەی ئەمریکا و جیهان.
چیرۆکی سەرەکی: کەناڵی CNN تۆمارێکی دەنگی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە کاتی تۆمارەکە بۆ ساڵی 2024 دەگەڕێتەوە، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنی خۆی و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین قسە دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: CNN بڵاوی کردووەتەوە کە لە تۆمارە دەنگیەکەدا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت هەوڵیداوە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕابگرێت لە هێرشکردن بۆ سەر ئۆکرانیا و هەڕەشەی لێکردووە و گوتوویەتی " مۆسکۆ بۆمباران دەکەم ".
ترەمپ لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت : "لەگەڵ پووتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم ئەنجامدا و وتم، 'ئەگەر بچیتە ناو ئۆکرانیا، من بۆردومانی مۆسکۆ دەکەم، پێت دەڵێم هیچ بژاردەیەکم نییە'." بەڵام پووتین وای پیشاندا بڕوا بە قسەکانم ناکات گووتی، " بڕوام پێت نییە " بەڵام من ئەزانم ئەو 10% باوەڕی بە من کرد.
دواتر ترەمپ باس لەوە دەکات کە هۆشدارییەکی هاوشێوەی بە شی جین پینگ، سەرۆکی چین داوە وپێی گووتووە، ئەگەر هێرش بکاتە سەر تایوان، ئەمریکا لە وەڵامدا بۆردومانی پەکین دەکات.
ئەو پێی وابوو شێتم و گووتی: پەکین، بەڵام من ئەزانم ئەو باوەڕی بەوە کرد کە من جددیم لە هەڕەشەکانم.
زانیاریی زیاتر: ئەو تۆمارە دەنگییەی ترەمپ لەو کاتەدا بووە کە خۆی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی کاندید کردەوە، ئەم تۆمارە دەنگییە یەکەمجارە بڵاو بکرێتەوە و تاوەکو ئێستا دۆناڵد ترەمپ هیچ لێدوانێکی لەسەر ناوەڕۆکی دەنگە دزەپێکراوەکان نەداوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیر دەبێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە





