
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە گەشبینن و ئاشکرای دەکەن، لەماوەی دوو هەفتەدا ئاگربەستی غەززە ڕادەگەیێنرێت.
وێنە گەورەکە: دواجار بە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا تونرا هەردوو لایەنی ئیسرائیلی و بزووتنەوەەی حەماس بێهێنرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ بکەن، لەسەر ئەم پرسەش بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم هەفتەیە لە واشنتن بوو و دیداری گرنگی لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە دەرفەتێکی گەورە هەیە، ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ئاگربەستی غەززە ڕادەگەیێنین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەکسیۆس لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل بە ئاگربەست ڕازی بووە و پێشکەوتنێکی گەورە لە دانوستاندنەکان هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل لەسەر هێڵە گشتییەکانی کشانەوەی سوپاكهی لە غەززە بە شێوەیەکی فراوانتر، ڕازی بوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕەنگە ئیسرائیل و حەماس بتوانن لە ماوەی یەک یان دوو هەفتەدا بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە، ئەگەر حەماس ڕەتی بکاتەوە، بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، ئاگربەستی غەززە زۆر نزیکە و هیوادارین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بگەینە ئاگربەستی 60 ڕۆژە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 52 چرکە لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیر دەبێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە






