
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەناو ئاپۆڕای ژمارەیەک بەرپرسی پارتەکەی
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد بۆ ئەوەی هاوکارییان بوون لە دابینکردنی ئەمنییەتی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی یەکەم گەڕی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، لە تورکیاش بەشێوەیەکی ئەرێنی باس لە سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتیی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتەکەیدا وتارێکی مێژووی پێشکەش کرد و سوپاسی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی و عێراق کرد و ڕۆڵی بەرز نرخاندن. باسی لەوەشکرد "هەولێر و کەرکووک و ئەنقەرە، حەلەب و موسڵ شاری هاوبەشی هەموومانە".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوەکرد، 10 هەزار سەربازی تورک لە شەڕی تیرۆر کوژراون، هەموومان بەیەکەوە باجی تیرۆرمان دا، تورکیا بەهۆی تیرۆرەوە ئارامی و سەقامگیر تێکچووە، بەهۆی تیرۆرەوە بە بڕی 2 ترلیۆن دۆلار زیانی ماددی بەر تورکیا کەوتووە.
هاوکات باسی لەوەشکرد، پرسی کورد لە سووریا و عێراق پرسی ئێمەیە، لەگەڵ ئەوانیش قسە لەسەر ئەم پرۆسەیە دەکەین، هەنگاوەکان زۆرباش بەرەوپێش دەچن و ئومێد بەخشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ جوانیی دەربەندی دزڵی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
7 شوبات
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی هەوڵێکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ڕووسیا ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
حزبی دەعوە: چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سوورە لەسەر کاندیدکردنی مالیکی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




