
ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان، وێنە: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕایدەگەیەنێت، لە شەش ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 718 پرۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ كراون و لە ئاییندەش پرۆژەی گرنگتری ئەو سێكتەرە جێبەجێ دەكرێن.
چیرۆكی سەرەكی: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەشەپێدانی تۆڕی ڕێگاوبان، لە شەش ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا بایەخێكی تایبەت بە پەرەپێدانی ڕێگاوبان و نەهێشتنی كەموكوڕییەكانی ئەو سێكتەرە، دراوە.
لێدوانی فەرمی: د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەرجەمی پرۆژەكانی ڕێگاوبان بە گوژمەی تریلیۆنێك و 32 ملیار و 748 ملیۆن دینار جێبەجێكراون، بەهۆیەوە دووهەزار و 681 كیلۆمەتر ڕێگای قیرتاوكراوی نوێ یاخود ڕێگای كۆنی نۆژەنكراوە، خراوەتە خزمەتی هاووڵاتیان.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر پرۆژەی دیكەی گرنگتریش لە بواری ڕێگاوبان لە ئاییندە جێبەجێ دەكرێن.
بۆچی گرنگە: باشتركردنی ژێرخانی ڕێگاوبان، ڕۆڵی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی جووڵەی بازرگانی و ڕاكێشانی ڕێژەیەكی زۆرتری گەشتیاران و سنوورداركردنی ڕووداوەكانی هاتووچۆ، هەموو ئەوانەش سوودی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ جوانیی دەربەندی دزڵی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
7 شوبات
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی هەوڵێکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ڕووسیا ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
حزبی دەعوە: چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سوورە لەسەر کاندیدکردنی مالیکی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




