ئاڤا نیوز
لە بەشێک لەماڵەکانی گەڕەکێکی شاری هەولێر، لە بۆری ماتۆری ئاو لەگەڵ ئاوی پاکی خواردنەوە کرم دێتە دەرەوە، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵێت، "تا ئێستا کەس ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی بوونی کێشەیەکی لەمجۆرە"
چی ڕوودەدات: لە بەشێک لەماڵەکانی گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر، نزیکەی مانگێک دەبێت لە بۆری ماتۆری ئاو لەگەڵ ئاوی پاکی خواردنەوە کرم دێتە دەرەوە، دانیشتووانەکەی نیگەرانن.
لێدوانە فەرمییەکان:
محەممەد شێرزاد، دانیشتوێکی گەڕەکی نەورۆزە بە ئاڤای وت: ناوێرین ئەو ئاوە بەکاربهێنین، چونکە هەر کە ماتۆر دادەگیرسێنین کرمێکی سوری باریک لەگەڵی دێتە دەرەوە، هەفتانە دووجار ئاوی خواردنەوە دەکڕین، بۆ خۆشۆردن و جل شۆردن ناچارین دەبێت ئاوەکە بکوڵێنین ئینجا بەکاری بێنین، سەرەڕای ئەمە زۆربەی کاتیش بەکەڵک نایەت چونکە بۆن ساردی لێدێت.
ڕەنجدەر نامیق هاونیشتمانیەکی دیکەی گەڕەکی نەورۆزە دەڵێت: بۆ خواردنەوە دەبێت ئاو بە سێت و دەبە بکڕین، چەند ڕۆژێکیش بوو دەم و ددانم نەشوشتبوو هەر بۆیە بە ئاوی موقەتەر شوشتم.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بە ئاڤای وت: تا ئێستا کەس ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی بوونی کێشەیەکی لەمجۆرە، بەزووترین کات تیمێک دەنێرین و بۆیان چارەسەر دەکەین.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ جوانیی دەربەندی دزڵی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی هەوڵێکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ڕووسیا ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
حزبی دەعوە: چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سوورە لەسەر کاندیدکردنی مالیکی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




