باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هۆشداریی دا لە بوونی کورتهێنان لە بودجەی گشتیی وڵاتدا، بەهۆی ئەوەی نرخی فرۆشتنی نەوت لەو نرخە نزمترە کە لە یاسای بودجەی سێ ساڵەدا دیاریکراوە. هاوکات جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای ئەمەش، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابینکراوە و پارێزراوە.
لێدوانی فەرمی: موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند، بودجەی سێ ساڵە لەسەر بنەمای فرۆشتنی نەوت بە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک داڕێژراوە، بەڵام بەردەوامبوون لە هەناردەکردنی 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل ڕۆژانە بە نرخی 65 دۆلار، کورتهێنانێک بە بڕی 5 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دروست دەکات.
کازمی ڕوونیشی کردەوە، ئەم کورتهێنانە دەتوانرێت لەڕێگەی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکانەوە چارەسەر بکرێت، وەک کاراکردنی داهاتەکانی دەستەی باجەکان، گومرگەکان، ڕاگەیاندن و گەیاندن، هەروەها کۆکردنەوەی داهاتی وەزارەتەکانی کارەبا، شارەوانییەکان و ناوخۆ.
بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، ئەگەر داهاتە نانەوتییەکان بگەنە 20 ترلیۆن دینار، ئەوا لەگەڵ داهاتی نەوت کە 120 ترلیۆن دینارە، کۆی گشتیی داهات دەگاتە 140 ترلیۆن دینار، کە بەسە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری حکومەت.
ئاماژەی بەوەشدا کە دەوڵەت مانگانە پێویستی بە نۆ ترلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچەی زیاتر لە 4 ملیۆن فەرمانبەر، 3 ملیۆن خانەنشین، و 2 ملیۆن سوودمەندی چاودێریی کۆمەڵایەتی، و جەختی کردەوە کە مووچەکان بۆ ساڵی 2025 پارێزراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت