ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا: ئاماری قوربانییانی سوەیدا بەرزدەبێتەوە و شەڕ بۆ دەرەوەی شار گواستراوەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 تەممووز

هێزە ئەمنییەکانی سووریا
ئاڤا نیوز
شاری سوەیدای سووریا بووەتە گۆڕەپانی پێکدادانێکی تووند لەنێوان گرووپە چەکدارە خۆجێیەکانی سوەیدا و خێڵە بەدەوییەکان. بەو هۆیەشەوە تاوەکو ئێستا 18 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەسی دیکەش بریندارن.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادانێکی تووند لەنێوان گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان لە شاری سوەیدا و خێڵە بەدەوییەکان بەردەوامە، هەردوولا چەکی قورس وەک هاوەن، ئاڕ پی جی و دۆشکەیان لە دژ یەک بەکارهێناوە.
لێدوانی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە نوێترین زانیارییدا کە بە تایبەت بە ئاڤا میدیای داوە، ڕایگەیاند، ئاماری قوربانییانی پێکدادانە چەکدارییەکانی پارێزگای سوەیدا، بەرزبووەتەوە بۆ 18 کوژراو و نزیکەی 50 بریندار کە لەنێویاندا منداڵ هەن و باری تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیرە.
چی ڕوودەدات: ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە پێکدادانەکان لە گەڕەکی "مەقوس"ـەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری سوەیدا گواستراونەتەوە. خێڵە بەدەوییەکان کۆنترۆڵی دەوروبەری شارۆچکەی "تەیرە"ـیان کردووە و لەوێ گەنجێکی درووز کوژراوە. هاوکات، گوندی "لبین"ـیش بووەتە گۆڕەپانی شەڕێکی تووند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەکە، گرژییەکان زیاتر تەشەنەیان سەندووە و هێزی پشتیوانیی چەکداری لە ناوچەکانی حۆرانەوە گەیشتووەتە سوەیدا بۆ پشتیوانیکردنی خێڵە بەدەوییەکان. دەیان چەکدار لە گوندەکانی درعاوە بەرەو بەرەکانی شەڕ لە باکوور و ڕۆژئاوای سوەیدا جووڵەیان کردووە، ئەمەش پێشبینیی تووندتربوونی شەڕەکە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زیاد دەکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: هێزە ئەمنییەکان ناچار بوون ڕێگای سەرەکیی دیمەشق-سوەیدا لە چەند شوێنێکەوە دابخەن بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری سەرچاوەی ئەم ئاڵۆزییانە دەگەڕێتەوە بۆ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، کاتێک گەنجێکی خەڵکی سوەیدا لەسەر ڕێگای دیمەشق-سوەیدا لەلایەن گرووپێکی چەکداری خێڵەکانەوە هێرشی کرایە سەر، لێی درا و کەلوپەلەکانی دزرا. وەک کاردانەوەیەک، چەکدارانی خۆجێی سوەیدا هەستان بە دەستبەسەرکردنی چەند ئەندامێکی خێڵەکان، ئەمەش بووە هۆی تەقینەوەی بارودۆخەکە و گەیشتنی بەم ئاستەی ئێستا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






