وەزارەتی دەرەوەی سووریا: دەبێت چەک و دۆسیەی ئەمنی تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا بێت
- هەواڵ
- 14 تەممووز

ژمارەیەک سەربازی سوپای سووریا ئاڵای وڵاتەکەیان بەرزکردووتەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، هەندێک گرووپ لە پارێزگای سویدای باشووری وڵاتەکەیان ڕێگە نادەن هێزە ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەمنیی جێبەجێ بکەن، جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی دیمەشق پێداگرە لەسەر ئەوەی چەک و دۆسیەی ئەمنی و سەربازیی وڵات دەبێت تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا بێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادانێکی تووند لەنێوان گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی 'مەقوەس'ـی شاری سوەیدا و خێڵە بەدەوییەکانبەردەوامە، هەردوولا چەکی قورس وەک هاوەن، ئار بی جی و دۆشکەیان لە دژ یەک بەکارهێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردووە، بە نیگەرانییەوە چاودێری شەڕ و پێکدادانی ژمارەیەک گرووپی لە یاسا دەرچووی ناو پارێزگای سویدا و ژمارەیەک چەکداری ناوچە هاوسێکانی دەکەن، هەوڵی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە بەردەوامە، بەڵام هەندێک لایەن دەیانەوێت پارێزگاکە بخەنەناو گێژاوی ئەمنیی و ڕێگری دەکەن دەزگا ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵسن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا لە هەمووان دەکەن دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لەکاری توندوتیژانە بەدووربگرن، چەکی نایاسایی ڕادەستبکەن و ڕێگریی لە ئاژاوەنانەوە بکەن، جەختیش دەکەنەوە لەسەر ئەوەی چەک، دۆسیەی ئەمنیی و سەربازیی تەنیا دەبێت لە دەستی دەوڵەتدا بێت، بەوەش دەوڵەت یەکێتی خاکەکەی دەپارێزێت و ناهێڵێت هیچ ناوچەیەک ببێتەگۆڕەپانی ئاژاوە و هەژموونی دەرەکی، لەو پێناوەشدا داوا لە هەموو وڵاتان و ڕێکخراوەکان دەکەن خۆیان لە پشتیوانی هەموو بزووتنەوە هەڵگەڕاوە و جوداخوازەکان بەدووربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






