
ڕوونکردنەوەیەک لە پڕۆژەی ڕووناکییەوە
ئاڤا نیوز
ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی کەمبوونەوی کارەبای نیشتمانی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و پڕۆژەی ڕووناکی وەزارەتی کارەباش بە چەند خاڵێک وەڵامی دەنگۆیەک دەدەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە هاووڵاتییانی چەند ناوچەیەکی جیاواز ماوەی چەند ڕۆژێکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەنجام دەدەن بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانییەوە، دەنگۆیەکیش وابڵاوبووەتەوە کە بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی کارەبای ڕووناکی لە سەنتەری پارێزگاکان کارەبای ئەو ناوچانە کەمکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی کارەبا و تیمی پڕۆژەی ڕووناکی لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانییەوە بە چەند خاڵێک وەڵامی ئاڤایان داوەتەوە:-
یەکەم: هیچ ناوچەیەک لەبەر پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای کەم نەکراوەتەوە، چونکە پڕۆژەی ڕووناکی سەرچاوەی کارەبای خۆی هەیە، سەرچاوەکەی کارەبای هەناردەکراوە، واتا ئەو کارەبایەی بۆ شارەکانی عێراق، مووسڵ و کەرکووک و ئەو ناوچانە دەنێردرێت، هەر لەو وێستگانە کارەبا بۆ پڕۆژەی ڕووناکی دابین دەکرێت.
دووەم: کارەبای ڕووناکی هیچ پەیوەندییەکی بە کارەبای قەزا و ناحیەکانەوە نییە، لەسەر حیسابی قەزا و ناحییەکان کارەبا بۆ سەنتەری شارەکان دابین نەکراوە.
سێیەم: ناوچەکانی دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی، کارەباکەیان پشت بە کارەبای وێستگەکان دەبەستێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکەی خەبات، وێستگەی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە، بەهۆیەوە کارەبا کەمی کردووە، بەڵام وێستگەکە چاک کراوەتەوە و لەمڕۆوە کارەبا گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی.
پێشتر لە قوشتەپە ڕۆژانە 10 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەبووە، لە کاتی دروستبوونی کێشەکان کەمبووەتەوە بۆ تەنها دوو کاتژمێر، بەڵام ئێستا چارەسەر کراوە.
وێستگەی کارەبای خەبات، ڕۆژانە 400 مێگاوات کارەبا بەردەوام بەرهەم دەهێنێت.
کارەبای 24 کاتژمێری چۆن دابین دەکرێت؟: ئەو کارەبای پێشتر دەنێردرایە شارەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق لەوانە؛ کەرکووک و مووسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکە، ئێستا ناردنی کارەباکە کەمکراوەتەوە و بۆ ناوخۆی بەکاردەهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو دوو سەرچاوەی زانیارییان بە ئاڤا داوە باس لەوە دەکەن، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەبای سەرجەم قەزا و ناحیەکانی هەولێر دەگەڕێتەوە دۆخی جاران.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئاڤا زانیویەتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو ناوچانەی کە دەکەونە دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای زیاتریان لە وێستگەکانەوە بۆ دابین دەکرێت، بەجۆرێک لە دوو تاوەکو سێ کاتژمێر زیاتر کارەبایان زیاد دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەم دووبارە فڕۆکەخانەکانی عێراقی پەکخست و گەشتەکانی ڕاگرت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کلیلی یەکەم خانووی پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە 600 پاکێجی جلوبەرگی زستانە دەگەیەنرێتە زیانلێکەوتووانی لافاو





