
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عێراق
ئاڤا نیوز
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عێراق و نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی نەهاتووە و دەبێت عێراق خۆی بۆ قۆناغی گەمارۆدان ئامادە بکات و ئەگەری هەیە پریشکی شەڕەکە و کاریگەرییەکانی بگاتە عێراق.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا باس لە پلانی ئیسرائیل - ئەمریکی دەکرێت بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ دژی ئێران ئەگەر واشنتن نەتوانێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ تاران بگاتە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، سیاسەتمەداران و بەشێک لە کەسایەتییەکانی عێراق باس لە هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر عێراق دەکەن لە ئەگەری دروستبوونی شەڕ لە ناوچەکەدا.
لێدوانی فەرمی: عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عێراقی و نوێنەری پێشووی سوودانی بۆ سووریا لە چاوپێکەوتنێكی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: ئیسرائیل بە دوای چارەسەر و سەقامگیریی ناوچەکەدا ناگەڕێت، هێشتا شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە و کۆتایی پێ نەهاتووە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و سەرکردایەتی سیاسی دەبێت وا بیربکەنەوە کە گەمارۆیەکی تووند لە دەورووبەری عێراق دەسەپێندرێت و دەشڵێت، "پێویستە خۆمان بۆ قۆناغی گەمارۆدان ئامادە بکەین و پێی سەرسوڕمان نەبین".
ناوبرا وتیشی: ئەگەر پیلانگێڕی دژ بە عێراق سەرکەوتوو بێت، هیچ لایەک براوەیەک نابێت و قەوارەی زایۆنی (ئیسرائیل) بە سەقامگیری و یەکگرتوویی عێراق ئارام ناگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، ئیسرائیل لەڕێگەی ئەمریکاوە پەیامێکیان بۆ بەرپرسانی عێراق ناردووە، هەڕەشەی ڕاستەوخۆی کردووە ئەگەر گرووپە چەکدارەکان هێرشە بکەنە سەر ئیسرائیل ئەوا عێراق دەکرێتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






