
موقتەدا سەدر، ڕێبەری نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
موقتەدا سەدر، ڕێبەری نیشتمانیی شیعە دوای چوار ساڵ بایکۆت بڕیاری گەڕانەوەی بۆ گۆڕەپانی سیاسییدا، کۆمسیۆنیش ئەگەری بەژداریکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتوو ڕووندەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چوارساڵە موقتەدا سەدر بایکۆتی سیاسەت و پەرلەمانی کردووە، ئێستا دەیەوێ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسیی، بەگوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەکان بێت لەپێناو ئەوەی نیشتمان نەفرۆشرێت گەڕاوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بە ئاڤای گوت، "هیچ دەرچەیەک نییە بۆ پێشکەشکردن یان گۆڕانکاری لە لیستی ئەو کاندیدانە بکات، چونکە وادەکە لە 26-06-2025 تەواو بووەم ئێستا کۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی تیروپشک بۆ لیستەکان کە ڕۆژی 05-08-2025 بەڕێوەدەچێت."
لەلایەکی دیکەوە: شارەزاییەکی بواری هەڵبژاردن دەڵێت، "ئاماژەکان وا دەریدەخەن کە سەدر دەیەوێ بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بکات، چونکە پێشووتر لایەنگرانی ئاگادارکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان، لە ئەگەری بەشداریکردنی لە پرۆسەکە هەڵبژاردن دوادەخرێت، چونکە لایەنەکانی دیکەی شیعە هاوپەیمانی لە دژی پێکدەهێنن و پێداچوونەوە بە هەنگاوەکانیان دەکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






