سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق داوای ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 15 تەممووز

کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەغدا کە بە سەلام ناسراوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها داوا لە حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات ڕێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک دامەزراوەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج، دوایینیان هێرشەکەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بوو کە کرایە سەر کێڵگەی سەرسنک لە شاری دهۆک و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، "سەرۆکایەتیی کۆمار سەرکۆنەی کردنە ئامانجی هەردوو کێڵگەی نەوتیی خورمەڵە لە هەولێر و سەرسەنک لە دهۆک و ناوچەکانی دیکە دەکات".
لە هەمان کاتدا: لە ڕاگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژە بەوەش دراوە "دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایانە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، بنەماکانی ئابووری لاواز دەکات و بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی دەوڵەت و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییان، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی زیاترە بۆ پاراستنی دامەزراوە ئابوورییەکانمان و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان لە وڵاتدا."
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکایەتیی کۆمار داوا لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی "حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە ڕێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەران و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشی تیرۆریستیی لەم جۆرە کە هەڕەشە لە ئابووریی عێراق و ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییانی دەکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو کێڵگەی نەوتیی "خورمەڵە" و "سەرسەنک" لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە و بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە کرانە ئامانج، کە بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاریی لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا؛ چی ڕوویدا؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاریی لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا؛ چی ڕوویدا؟






