کەسوکاری کوژراوەکەی وەرتێ ئەنجوومەنێک دوور لە حیزبایەتی پێکدەهێنن؛ کەیسەکە بەلاڕێدا نەبرێت
- کوردستان
- 15 تەممووز
ئاڤا نیوز
کەسوکاری کوژراوەکەی وەرتێ لەڕێگەی ئەنجوومەنێکەوە داوا دەکەن کەیسی کوژرانی حەسەن ڕەحمان، خۆپیشاندەرە کوژراوەکەی وەرتێ بەلاڕێدا نەبرێت و یاساش سەروەر بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکەدا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی یەکشەممە لەسەر پردی حافیز لە ناحیەی وەرتێ، هاونیشتمانیانی ناحیەکە گردبوونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کەمبوونەوەی کارەبا، دوای ئەوەی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، هاونیشتمانییەک بەناوی (حەسەن ڕەحمان) گولـلەی بەرکەوت و گیانی لەدەست دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە وەرتێ، ئەمڕۆ كەسوكاری ئەو خۆپیشاندەرەی لە گرژی و ئاڵۆزییەکان کوژرا، بۆ میدیاكان قسەیان كرد و ڕایانگەیاند، هەندێك كەس دەیانەوێت كەیسەكە بەلاڕێدا ببەن و بیبەنە قالبی حیزبایەتییەوە، "بەڵام لێرەوە بە هەمووانی ڕادەگەیێنین كە دەرگامان لەسەر هیچ كەس دانەخستووە، نە پارتی و نە یەكێتی و نە هیچ حیزبێكی دیكە".
"گوتیشیان ئێمە ئەنجوومەنێكمان بەناوی ئەنجوومەنی باڵای باڵەكایەتی پێکهێناوە، هەموو حیزبێكیشمان تێدایە و ئەنجوومەنەكە هی خەڵكە و ئێستا چاوەڕوانین لەو كەیسەدا یاسا مافمان دابین بكات و یاسا سەروەر بـێت".
پەیامی فەرمی: بەختیار عەلی، نوێنەری ئەنجوومەنی باڵەکایەتی، پەیامی ئەنجوومەنەكەی خوێندەوە و جەختی كردەوە، بە بڕیاری ئەنجوومەنەكە خۆیان لە هەموو گرژی و ئاڵۆزی و كاردانەوەیەكی توند دوور گرتووە، دەیانەوێ یاسا سەروەر بێت و كەیسەكەش بە لاڕێدا نەبرێت و لایەنی پەیوەندیدار بە ئەركی سەر شانی خۆی هەڵسێت.
باکگراوند: دوێنێش وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 31 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
31 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت





