
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانی سووریا کە چوونەتە ناو شاری سوەیدا
ئاڤا نیوز
پارێزگای سوەیدای سووریا ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆییی قووڵ و پەرەسەندنێکی مەیدانیی خێرا بووەتەوە، شارەکە لە دۆخێکی "ئارامیی بەئاگایی"دایە، بەڵام ترس لە نوێبوونەوەی پێکدادانەکان وایکردووە خەڵک بەردەوام بن لە جێهێشتنی ماڵەکانیان.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ڕۆژ لە پێکدادانی خوێناوی لەنێوان چەکدارە درووزە خۆجێییەکان و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری کە تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی 93 کەس لە ڕیزەکانی وەزارەتی بەرگریی سووریا، بە گشتی زیاتر لە 200 کەس کوژراون، لەنێویاندا دەیان هاووڵاتیی سڤیل و منداڵ هەن.
چی ڕوویدا: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شەڕ و پێکدادانێکی خوێناوی لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و درووزییەکانی پارێزگای سوەیدا لە سووریا ڕوویدا و سەدان کەس بوونە قوربانی، ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای سووریا چووە نێو شارەکە، ئەمەش ئیسرائیلی نیگەران کرد و بڕیاری دا هێرش بکاتە سەریان، ئەوبوو دوو هێرشی ئاسمانی کردە سەر هێزەکانی سوپای سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دۆخی مرۆییی شارەکە بە تەواوی داڕماوە؛ کارەبا و ئاو پچڕاون، بازاڕەکان داخراون و مەترسیی کەمبوونەوەی خۆراک و دەرمان لە ئارادایە. ئەم نائارامییە بووەتە هۆی شەپۆلێکی بەرفراوانی ئاوارەبوون کە تێیدا خێزانەکان بەکۆمەڵ لە ترسی بۆردوومان و پێکدادانەکان، شارەکەیان بەرەو گوندەکانی دەوروبەر جێهێشتووە.
پێدراوە ڕاستییەکان: بەگوێرەی ڕوانگەکە، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری تۆمەتبار دەکرێن بە ئەنجامدانی پێشێلکاریی گەورە، وەک تاڵانکردن و سووتاندنی ماڵی هاووڵاتیان، هێرشکردنە سەر شوێنی پەرستش وەک کەنیسەی مار میخائیل و سووکایەتیکردن بە کەرامەتی دانیشتووانی درووز، ئەمەش ئاگری ناکۆکییەکانی زیاتر خۆش کردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرەڕای گەیشتنی هێزی پشتیوانیی سەربازیی زیاتر بۆ دەوروبەری شارەکە، بەڵام دوایین پێشهاتەکان ئاماژە بە کشانەوەی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان و چەکی قورس لەناو شار دەکەن. ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی ناسەقامگیر دێت لەلایەن وەزیری بەرگریی حکومەتی ڕاگوزەرەوە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ئێستا هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە شەقامە سەرەکییەکان بڵاوەیان پێکراوە و شارەکە لە دۆخێکی "ئارامیی بەئاگایی"دایە، بەڵام ترس لە نوێبوونەوەی پێکدادانەکان وایکردووە، خەڵک بەردەوام بن لە جێهێشتنی ماڵەکانیان و چارەنووسی ناوچەکە بە نادیاری ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






