
ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئەکسیۆس و بە پشتبەستن سێ سەرچاوەی ئاگادار، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ڕێککەوتوون کە کۆتایی مانگی هەشت وەک دوا وادەی نافەرمی بدرێتە ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر تا ئەو کاتە هیچ ڕێککەوتنێک نەکرێت، سێ دەوڵەتە ئەوروپییەکە پلانیان هەیە میکانیزمێک دابنێن کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەموو ئەو سزایانەی کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەر ئێران سەپاندبوونی، کارا بکاتەوە.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیە: بەگوێرەی ئەکسیۆس، پڕۆسەی کاراکردنی میکانیزمەکە 30 ڕۆژی دەوێت، و ئەوروپییەکان دەیانەوێت پێش ئەوەی ڕووسیا لە مانگی 10دا سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وەربگرێت، پڕۆسەکە کۆتایی پێبێت.
شێوازی جێبەجێکردن: بەرپرسانی ئەمریکا و ئەوروپا، میکانیزمەکە وەک ئامرازێکی دانوستاندن بۆ فشارخستنە سەر تاران و هەروەها وەک پلانێکی یەدەگ لە ئەگەری شکستی دیپلۆماسیدا دەبینن. بەڵام ئێرانییەکان دەڵێن، هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ سەپاندنەوەی سزا ئەتۆمییەکان نییە و هەڕەشەی کشانەوەیان لە پەیمانی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی کردووە لە بەرانبەردا.
هەنگاوی داهاتوو: بە گوێرەی دوو سەرچاوە، ئەوروپییەکان ئێستا پلانیان هەیە لە داهاتوودا لەگەڵ ئێراندا گفتوگۆ بکەن ئەو پەیامە بە تاران دەدەن کە دەتوانێت خۆی لە سزاکانیان بپارێزێت ئەگەر هەنگاوی کرداری بنێت بۆ دڵنیاکردنەوەی جیهان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
لەلایەکی دیکە: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ پشتگیری لە کاراکردنی سزاکان دەکات و وەک فشارێک لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ ئێران دەیبینێت. هەمان بەرپرس وتیشی کە ترەمپ زۆر نیگەرانە لەوەی ئێرانییەکان هێشتا نەگەڕاونەتەوە سەر مێزی گفتوگۆ. ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەی بۆ ئێرانییەکان ڕوون کردووەتەوە کە هەر گفتوگۆیەک لە داهاتوودا هەبێت ڕاستەوخۆ دەبێت، نەک لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە، بۆ ئەوەی لێکتێنەگەیشتن ڕوونەدات و پڕۆسەکە خێراتر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
داخرانی نیمچەیی دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک دوو پەیکەر بۆ شەهید ئەحمەد هێمن دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
داخرانی نیمچەیی دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک دوو پەیکەر بۆ شەهید ئەحمەد هێمن دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات






