لە کەرکووک دوو پەیکەر بۆ شەهید ئەحمەد هێمن دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک دوو پەیکەر بۆ شەهید ئەحمەد هێمن دروست دەکرێت

شەهید ئەحمەد هێمن

ئاڤا نیوز

هونەرمەندێکی پەیکەرساز و دامەزراوەیەک لە کەرکووک بڕیاریانداوە دوو پەیکەر وەک ڕێزێک بۆ یەکەم شەهیدی باشوور لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست بکەن.

لێدوانی فەرمی: سامان ئەبوبەکر، هونەرمەندی پەیکەرساز بە ئاڤای ڕاگەیاند: بڕیارم داوە وەک ئەرکێکی نیشتمانیی و بەخۆڕایی پەیکەرێک بۆ شەهید ئەحمەد دروست بکەم؛ داوا لە ئیدارەی کەرکووک دەکەم شوێنێکی شایستە لە گۆڕەپانە گشتییەکان بۆ ئەم پەیکەرە دابین بکەن.

هونەرمەند سامان ئەبوبەکر کە خاوەنی 40 ساڵ ئەزموونە و پەیکەری "مام جەلال" و "مۆنۆمێنتی ئەنفال"ی لە کەرکووک دروست کردووە، دەیەوێت ئەم کارەی ببێتە گەورەترین پەیامی هاوسۆزیی نێوان پارچەکانی کوردستان.

زانیاریی زیاتر: دیزاینی پەیکەرەکەی سامان ئەبوبەکر بە جلی پێشمەرگە، ئاڵای کوردستان لەسەر شان و چەکەوە دەبێت و وەک سیمبولێکی بەرگریی دەردەکەوێت.

٠ هاوکات دامەزراوەی "کەریمی عەلەکە"ش ڕایگەیاندووە کە ئەوانیش پەیکەرێکی دیکە بۆ شەهیدەکە وەک نیشانەی "سمبولی یەکڕیزیی کورد" لە زێدەکەی خۆی (کەرکووک) بنیاد دەنێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەهید ئەحمەد هێمن، یەکەم گەنجی باشووری کوردستان بوو کە بۆ بەرگرییکردن لە ڕۆژئاوا بەرەو حەسەکە بەڕێکەوت و لەوێ گیانی بەخت کرد؛ تەرمەکەشی دوای ڕێکارەکان، گەیشتووەتەوە هەرێمی کوردستان تاوەکو لە کەرکووک بە خاک بسپێردرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ