دژە تیرۆری کوردستان: هێرشکرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتیی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی دژە تیرۆری کوردستان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوو هێرشی درۆنی کرانە سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە 10 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توانراوە بەشێکی ئەو درۆنانە بخرێنە خوارەوە. ئەم هێرشانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "کاتژمێر 6:00 و 6:15، لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
لەلایەکی دیکە: هەروەها لە کاتژمێر 7:00 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە زیانی ماددی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
ئەمەش بزانە: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنان لەو دوو کێڵگەیە 82 هەزار و 81 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە.
هاوکات: بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێر 7:14، لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک. دژە تیرۆر دەڵێت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لەکاتێکدایە پێشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە کێڵگەی سەرسنک لە سنووری پارێزگای دهۆک کرایە ئامانج، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئیدانەی هێرشەکانیان کرد و جەختیانکردەوە لەوەی "ئەم هێرشە درۆنییانە مایەی قبووڵکردن نین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی دژی عێراق پەسەندکرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا؛ سەرووی 10 هەزار زەوی كارت دەكرێنە تاپۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
14 تەممووز
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی دژی عێراق پەسەندکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا؛ سەرووی 10 هەزار زەوی كارت دەكرێنە تاپۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: خەڵكی سوەیدا داوای بەدەنگەوەهاتنیان لێ كردووین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین درێژە بە شەڕی ئۆکراینا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتی قاچاخەوە دەگرێت