ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی سوەیدای سووریا گەیشتە 200 کەس؛ نیوەیان سەر بە هێزەکانی حکومەتن
- هەواڵ
- 16 تەممووز

چەکدارێکی خێلە بەدەویییەکان
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ژمارەی کوژراوانی شەڕ و گرژییەکانی شاری سوەیدا گەیشتە زیاتر لە 200 کەس کە 93یان ئەندامانی هێزەکانی سەر بە سوپای سووریان.
وێنە گەورەکە: شەڕ لە شاری سوەیدا پێی نایە ڕۆژی چوارەم، ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سووریا چوونە نێو شارەکە و تاوەکو ئێستا شەڕ لەنێوان سوپا و چەکدارانی خێلە بەدەوییەکان لەلایەک و سوپا و گرووپە چەکدارەکانی درووزەکان لەلایەکی دیکەوە بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: چەندین هێڵی کارەبای گەورە لەکارخراون و بەهۆیەوە کارەبا لە گەڕەکەکانی شاری سویدا و ڕیفی ڕۆژئاوای ئەو شارە پچڕاوە، هاوکات وێستگەکانی دابەشکردنی ئاویش لە کارکردن وەستاون و لە بەیانیی دوێنێوە دانیشتووانی ئەو ناوچانە بێ ئاو ماونەتەوە.
ڕوانگەی سووری هۆشداری دەدات، بەوەی "نیگەرانی هەیە سەبارەت بە کەمبوونەوەی خۆراک و دەرمانی پێویست، بەو پێیەی بەهۆی گرژییە ئەمنییەکان و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانەوە ناتوانرێت پێداویستی لە دەرەوەی شارەکە بگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






