لە دیمەشق تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا؛ دەوترێت "سوپای ئیسرائیل" هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 16 تەممووز

دیمەنی تەقینەوەیەک لە دیمەشق ( وێنەی میدیا عەرەبییەکان)
ئاڤا نیوز
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕوویدا و میدیای ئیسرائیلیش دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ڕووداوەکانی سوەیدا، هێرشەکەی دیمەشقی ئەنجامداوە.
وێنە گەورەکە: دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕ و پێکدادان و کوژرانی لانیکەم 250 کەس، 15ی تەممووز سووپای سووریا ناوەندی پارێزگای سوەیدای زۆرینەی دروزی لە باشووری وڵاتەکەی کۆنترۆڵکرد، سەڕای هێرشی ئیسرائیلیش بۆسەر چەند پێگەیەکی سوپا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەناو شارەکەدا، بەڵام تائێستا گرژییەکان لە سوەیدا بە تەواوی نەوەستاون و نائارامییەکان بەردەوامن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک وەزارەتی بەرگری سووریا لە دیمەشق ڕوویدا، هاوکات ئێستا فڕۆکەی ئیسرائیلیش بەسەر ئاسمانی دیمەشق دەسوڕێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، وەک پەیامێک بۆ سەرۆکی سووریا بەرامبەر ڕووداوەکانی سوەیدا، ئەمڕۆ سوپای وڵاتەکەیان هێرشی بۆسەر دیمەشق ئەنجامداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






