دەزگای خێرخوازی بارزانی: نزیکەی 16 هەزار منداڵ لە پرۆژەی ئازیزان سوومەند دەبن
- هەواڵ
- 16 تەممووز

موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێررخوازی بارزانی
ئاڤا نیوز
لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نزیکەی 16 هەزار منداڵی بێسەرپەرشت سودمەند دەبن و نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاریان بەسەردا دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی "ئازیزان" لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕاگەیێنراوە و بەو هۆیە منداڵانی بێ باوک سوودمەند دەبن، لەم قۆناغەدا بە هاوکاری و پاڵپشتیی خاوهن كۆمپانیا، كهسایهتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان هاوکاری بەسەر ژمارەیەکی زۆر منداڵی بێ باوک دابەشکراوە.
لێدوانی فەرمی: موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێررخوازی بارزانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم پرۆژەیە بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕاگەیێنراوە، لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان ژمارەیەکی زۆر منداڵی ئازیز تێیدا سوومەند بوونە، لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و لە هەندێک ناوچەی دیکەی عێراقیش لەم پرۆژەیە سوومەند بوونە.
- لە قۆناغی ئێستا نزیکەی 16 هەزار منداڵی بێسەرپەرشت سودمەند بوونە و نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاریان بەسەردا دابەشکراوە.
- "بەمەبەستمانە ئاستی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی سەرپەرشتیاری ئازیزان بەرەو پێش ببەین، لەڕێگەی سیمینار و خول و وۆرکشپ و مۆبایل ئەپڵیکەیشنی Azizan خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان بخەینە خزمەت ئازیزان".
- "داوا لە وەزارەتی پەروەرە دەکەین هەماهەنگی بکەن لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەوەی بگاتە هەموو ماڵێک و هەموو کەسێک لێی سوومەند بن".
- لە پرۆژەی ئازیزان منداڵانی بێ باوک تاوەکو قۆناغی زانکۆ و پەیمانگە تەواو دەکەن، خزمەت دەکرێن و هاوکاری دەکرێن، لەڕووی تەندروستی و گەشت و هاوکاری بەردەوام چاودێری ئەو منداڵانە دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای خێرخوازیی بارزانی قۆناغی دووەمی پرۆژەی ئازیزانی لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا ڕاگەیاند، لەم قۆناغەدا ژمارەیەکی زۆری منداڵانی بێسەرپەرشت لە پرۆژە جۆراوجۆرەکاندا سوودمەند بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 11 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ببینە و ببیستە
- 22 خولەک لەمەوپێش
گۆمی ناور لە شارباژێڕ؛ گۆمێک بە ئاوی باراناو دروستبووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێنرا






