مەسرور بارزانی و باڵیۆزی تورکیا جەخت لە ڕاگرتنی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەکەنەوە
- هەواڵ
- 17 تەممووز

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵێۆزی تورکیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری وزە و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئهمڕۆ پێنجشەممە 2025-07-17، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد، لە کۆبوونەوەدا ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووە، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیا، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا، جەخت لە کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران سوپاسی ئاسانکاری و هاریکاریی تورکیای بۆ هاووڵاتییانی هەرێم کرد لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا. باڵیۆزی تورکیا ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری وزە و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی کرد. هەروەها گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە





