ئاڤا نیوز
ئەمرۆ 20 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی میوزیکژەنی گەورە و ناوداری کورد موجتەبای میرزادە تێدەپەڕێت. هونەرمەندێک کە ئاوازی گۆرانی بەشێکی زۆری هونەرمەندە ناودارەکانی کورد و فارس هەر بە کەمانچەکەی موجتەبا ژەنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: موجتەبا میرزادە، ئەو هونەرمەندە میوزیکژەنەی لە سەرەتاوە لەبەر کەمی داهاتی باوکی توانای کڕینی ئامێری کەمانچەی نەبوو، بەڵام کارە هونەرییەکانی لە ئاستێکی هێندە بەرز بوون، تەنانەت دوای مردنیشی ناوێکی دیاری نێو هونەری فارس و کوردە.
زانیاریی زیاتر: دەگێڕنەوە و دەڵێن: لە دوای ڕۆشتنی خانەوادەییان لە کرماشانەوە بۆ ئیلام، دراوسێیەکیان هەبوو ژەنیاری کەمانچە بوو، ئەو دراوسێیەیان وای لە باوکی موجتەبای میرزادە کرد کە ئامێرێکی کەمانچە بە 70 تمەن بۆ موجتەبا بكڕێت. لێرە بەدوا چیرۆکی ئەم هونەرمەندە لەگەڵ کەمانچەکەی دەستی پێکرد. بەجۆرێک دوو ساڵ لەسەر یەک دەبێت بە براوەی دوو مەراسیمی گەورە؛ جارێک بە ئامێری نەی جارێکیش بە کەمانچە.
ئەمەش بزانە: ئاوازی گۆرانی بەشێکی هونەرمەندانی فارس و کوردیش بە موجتەبا دەسپێردرێت لەوانە: تایەر تۆفیق، مەزهەری خالقی و حەسەن زیرەک، لە فارسەکانیشدا: گوگوش، هایدە، مەهەستی، گوڵپا، مازیار، حومەیرا و محەممەد ئەسفەهانی و چەندین هونەرمەندی دیکە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: جارێک محەممەد ڕەزا شا دەچێتە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی بەشی میوزیکی زانکۆی تاران، کە کۆنسێرتێکیان سازکردووە و موجتەبا میرزادە کە ڕابەری ئۆرکێستراکە بووە، هاوکات سۆڵۆی کەمانچەکەیشی ژەنیوە، محەممەد ڕەزا شا کە ئەم کۆنسێرتە دەبینێت، دەڵێت: دڵخۆشم کە نەوەیەکی ئاڵتوونی بۆ میوزیکی ئێران بەڕێوەیە. لە هەمان کاتدا بە سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت: حەزدەکەم میوزیکژەنی وەک ئەو کەسەی لە کۆنسێرتەکەدا ڕابەری ئۆرکێستراکە بوو پەروەردە بکەین، نەک لە دەرەوە بیانهێنین. محەممەد ڕەزا شا پێی وابووە کە لە دەرەوەی ئێران موجتەبا بانگێشت کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: موجتەبا میرزادە لە ساڵی 1946 لەدایکبووە و دوای 40 ساڵ خزمەتی هونەری بە هونەرمەندانی کورد و فارس لە 17/7/2005 بە نەخۆشی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران کۆچی دوایی کرد، لە نێو مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەیدا چەندین هونەرمەندی کورد و فارس ئامادەبوون و لە نێو ئاپۆڕانی خەڵکدا بە خاک سپێردرا.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 9 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین هەڵوەشاندەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداریی خێرا لەبارەی پیسبوونی ئاوی ڕووباری دیجلە دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆشداری لە پیسکردنی دەریاچەی وان دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژنێک هاوشانی پیاوان کاری لەحیم دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 26 یاریگا نۆژەن دەکرێنەوە و یاریگایەکی نوێش دروست دەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
قشلە و کۆڵانی عارەبان لە هەولێر بە شێوازێکی کولتووری نۆژەن دەکرێنەوە
- کولتوور
- 22 تشرینی یەکەم
سارکۆزی لە زیندانەوە دەست بە نووسینەوەی کتێب دەکات
- کولتوور
- 20 تشرینی یەکەم
ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی تایەر تۆفیق تێدەپەڕێت
- کولتوور
- 20 تشرینی یەکەم
لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر هونەرمەندان دابەشدەکرێت
- کولتوور
- 20 تشرینی یەکەم
لە هەولێر پێشانگای یادەوەرییەکانی بەرد دەکرێتەوە