دیمەنی شەڕ و پێکدادن لەناو شاری سوەیدای سووریا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا بۆ دەوروبەری شاری سوەیدا بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئاگربەست، پێکدادانەکان لە گەڕەکی ڕۆژئاوای شارەکە سەریهەڵدایەوە.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی درووز لە سوەیدای سووریا، دواجار، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، بەهۆی دۆخی هەستیاری وڵات و لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و یەکپارچەیی خاکی سووریا، ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێی لەسەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، پێکدادان لەنێوان چەکدارانی هۆزە عەرەبەکان و چەکدارە خۆجێیەکانی درووزەکاندا سەریهەڵداوەتەوە، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای ئەو ڕێککەوتنەیە کە بە چاودێریی نێودەوڵەتی ئەنجام درابوو.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگە، لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا و لەگەڵ دەستپێکردنی پێکدادانەکان، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 940 کەس کە زۆرینەیان هاووڵاتیی سڤیلن. ئەم ئامارە کوژراوانی پێکدادانەکان، لەسێدارەدانە مەیدانییەکان و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلیش لەخۆدەگرێت.
لە هەمان کاتدا: لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی پێکدادانەکان، ڕوانگەکە چەندین پێشێلکاری تۆمار کردووە، لەوانە هێرشی چەکدارانی هۆزەکان بۆ سەر گوندەکانی کەفر ئەللحیف و ئوم ئەلزەیتون، لەگەڵ تاڵانکردنی ماڵی هاووڵاتییان. لەلایەکی دیکەوە، ناسنامەی سەربازیی وەزارەتی بەرگری لە گیرفانی هەندێک لە هێرشبەراندا دۆزراوەتەوە، ئەمەش گومانی لەسەر ناسنامە و پاڵپشتیی ئەو گرووپانە دروست کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: بزووتنەوەی "ڕیجال ئەلکەرامە" ڕایگەیاند، "گرووپە تیرۆریستییە پاڵپشتیکراوەکانی حکومەت" بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر گوند و شارەکانی سوەیدا و هەموو ڕێککەوتنەکان پێشێل دەکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەسەر ئاستی سیاسیش، دۆخەکە ئاڵۆزە. سەرۆکی سووریا، ئەحمەد شەرع، لە وتارێکیدا ئۆباڵی دەستپێکردنی تووندوتیژییەکانی خستە ئەستۆی "گرووپە چەکدارەکانی ناو سوەیدا" و ئیسرائیلیشی بە "دەستێوەردان" تۆمەتبار کرد.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا، جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، وتارەکەی شەرعی بە "پشتیوانیکردن لە جیهادییەکان دژی کەمینەی درووزی" ناوبرد و وتی، "لەم سووریایەدا، زۆر مەترسیدارە ئەندام بیت لە کەمینەیەک."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ناکۆکییە سیاسی و سەربازییە لەکاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بە پشتیوانی ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






