تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا - ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن - ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ چەسپاندنی ئاگربەست لە شاری سوەیدای سووریا و ڕێگریکردن لە زیادبوونی گرژییەکان. بۆ ئەم مەبەستە نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و سووریا کۆبوویەوە.
وێنە گەورەکە: تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی و ئەسعەد شەیبانی وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و سووریا کۆبوویەوە و باسیان لە دۆخی سووریا کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا، ئەمریکا و ئوردن پشتگیری خۆیان بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست و هەوڵەکانی حکومەتی سووریا بۆ جێبەجێکردنی دووپاتکردەوە.
هەروەها جەختیان لەسەر پشتیوانی تەواوی ئوردن و ئەمریکا بۆ سووریا و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و سەلامەتی هاووڵاتیانی کردەوە و ڕایانگەیاند کە سەقامگیری سووریا بەردی بناغەی سەقامگیری ناوچەکەیە.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: هەر سێ وڵاتەکە لەسەر کۆمەڵێک هەنگاوی کرداری ڕێککەوتن بۆ پشتیوانیکردنی سووریا لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە مسۆگەر بکات و هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت و سەروەری دەوڵەت و یاسا لەسەرتاسەری خاکی سووریادا بچەسپێنێت.
ئەم هەنگاوانە چەسپاندنی ئاگربەست و بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پارێزگای سوەیدا و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی لایەنەکان و پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لەخۆدەگرێت.
پەیوەست بەم بابەتە: ئەمریکا و ئوردن پێشوازییان لە پابەندبوونی حکومەتی سووریا کرد بۆ لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسیارن لە پێشێلکارییەکان دژی هاووڵاتیانی مەدەنی لە پارێزگای سوەیدا و پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەکانی ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و تائیفی و ئاژاوەگێڕی و هاندان بۆ توندوتیژی و ڕق و کینە دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






