دیمەنێکی مۆڵە سووتاوەکەی شاری کوت
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کەسانی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق و و کوتلەی پارێزگار شارەوانی کووت بەڕێوەدەبەن کە 16ی ئەم مانگە باڵەخایەک تیایدا سووتا و دەیان کەس بەهۆیەوە مردن، بەوهۆکارەش داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم بەرپرسانی پارێزگای واست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 16-7-2025، لە شاری کووت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، 61 کەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: سەجاد سالم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێکهێنانی لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی کوت بۆ دامرکانەوەی شەقامە و پێویستە دوو بڕیاری دەستبەجێ بدرێن، ئەوانیش بریتین لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم بەرپرسانی جێبەجێکردن لە پارێزگای واست لە پارێزگارەوە بۆ خوارەوە. دووەمیش پێویستە لایەنە سیاسییەکان واز لە پشک پشکێنە لەناو هەموو فەرمانگەکان بهێنن، ئاشکراشی دەکات کە سەرۆکی شارەوانی کووت سەر بە کوتلەی پارێزگارە و عەسائیبی ئەهلی حەقیش (حیزبەکەی قەیس خەزعەلی) هەژموونی زۆری لە شارەوانییەکەدا هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، لە کۆبوونەوەی دووشەممەی پەرلەماندا ئەو پێشنیازانە دەخاتەڕوو، سپاردنی ئەم ڕووداوە بە لیژنە و دامرکردنەوەی شەقامیش بەناوی لێکۆڵینەوە قبووڵنەکراوە، بۆیەش هەوڵ دەدات سەرۆکوەزیران ببینێت و داوای دەرکردنی بڕیاری پێویستی بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی لێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






