
لۆگۆی پارتی و یەکێتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا گوشار لە پارتی و یەکێتی دەکات پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چاوەڕێی نەکەن تا هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێت، ئاڤاش زانیویەتی ئەم هەفتەیە هەردوولا جارێکی دیکە کۆدەبنەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و یەکێتیش گۆڕانکاری لە داواکارییەکانی لەبارەی پۆستەکان کردووە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێک بەسەر دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکە، چەندینجار کۆبوونەوەتەوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی فشاری ئەمریکا هەیە و بەڕوونی بە پارتی و یەکێتییان گوتووە دەبێت بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت، پێویست ناکات بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوای بخەن.
پارتی و یەکێتیش بەنیازن ئەم هەفەتەیە دەست بە کۆبوونەوە بکەنەوە، بەپێی گوتەی بەرپرسانی هەردوولا گفتوگۆكان گەیشتوونەتە خاڵەكانی كۆتایی و ڕاگەیاندنی كابینەی نوێ نزیكە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە ئاڤای گوت: ئەم هەفتەیە کۆبوونەوە دەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کۆبوونەوەکە لە هەولێر دەکرێت یان لە سلێمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی لەنێوان یەکێتی و پارتی ماوەتە دابەشکردنی پۆستەکانە، ئاڤا زانیویەتی یەكێتی گۆڕانکاری لە داواکارییەکانی کردووە لەبارەی پۆستەکان و ئەم هەفتەیە قسەی لەسەر دەکەن، شاندی پارتیش چەند پێشنیازێکی نوێ پێشکەشی یەکێتی دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە ستیڤن ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد، لەبارەی مووچە هەردوولا هاوڕابوون پێویستە حکومەتی فیدراڵ لە زووترین کاتدا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، لە نزیکترین کاتیشدا هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی هێرش دەکرێتە سەر ژمارەیەک پزیشک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکێکی حکومی پێشینەی 15 ملیۆن دینار دەداتە فەرمانبەران
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆمی کانی بەرازان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبوژێنرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گۆمی کانی بەرازان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبوژێنرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
عادل هەورامی لە ڕێگەی ئاڤاوە نوێترین بەرهەمی بڵاو دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتاتەی هەولێر هەناردەی ئەفریقا دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامێری پشکنینی MRI دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی پیاوێکی ئەمریکی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات
19 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی هێرش دەکرێتە سەر ژمارەیەک پزیشک
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی دەستکەوتەکانی ترەمپ لەماوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتی بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکێکی حکومی پێشینەی 15 ملیۆن دینار دەداتە فەرمانبەران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 11 تۆن کەلوپەلی بەسەرچوو لە ئاکرێ لەناوبران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی سووتەمەنی ڕێگەی نێوان پێنجوێن و سلێمانی دادەخرێت