
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا - میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، بۆ جاری دووەم لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگدا، دەنگی دا بە خانەنشینکردنی عەبدولموتەلیب عەلەوی، پارێزگاری بەغدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ یەکشەممە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، "ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەنگی دا بە خانەنشینکردنی عەبدولموتەلیب عەلەوی، پارێزگاری بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دووەم جارە ئەنجوومەنەکە بڕیاری لەو شێوەیە دەردەکات، لە ڕێکەوتی (2ـی شوباتی 2025)، عەممار قەیسی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە "لەسەر پشکی هاوپەیمانی عەزم"، بەپشتبەستن بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، عەبدولموتەلیب عەلی یوسف پارێزگاری بەغدای "لەسەر پشکی دەوڵەتی یاسا" ڕەوانەی خانەنشینی کردبوو.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئەوکات بڵاوکرایەوە، هۆکاری بڕیارەکە گەڕێندرابووەوە بۆ "گەیشتنی بە تەمەنی یاسایی خانەنشینی" بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لە هەوڵەکانی خانەنشینکردن، عەلەوی ڕووبەڕووی هەوڵی لەسەرکارلادانیش بووەتەوە. لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، ئەنجوومەنی پارێزگا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لەسەرکارلادانی دا و ڕاستەوخۆ حەیدەر موحانی وەک پارێزگاری نوێی پایتەخت دیاریکرد، بەڵام لەوکاتەدا، عەبدولموتەلیب عەلەوی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و لە بەیاننامەیەکدا کۆبوونەوەکەی بە "نایاسایی" ناوبرد. ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ناکۆکی و قەیرانێکی سیاسی لەنێوان لایەنەکانی ناو ئەنجوومەندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






