ئاڤا نیوز
درووزەکانی پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا داوا لە حکومەتی دیمەشق دەکەن سەرجەم هێزەکانی لە شاخی سوەیدا و شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری بکشێنێتەوە، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی سەرجەم ڕاگیراوەکانیش دەکات.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی درووز لە سوەیدای سووریا بەردەوامە و بەهۆیەوە دەوروبەری هەزار کەس کوژراون، هەرچەندە لە پێنجشەممەی ڕابردووشەوە ئاگربەست ڕاگەیێنراوە، بەڵام گرژییەکان نەوەستاون و ناوەناوە پێکدادان هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی ڕۆحی درووزەکان کە حیکمەت هیجری سەرۆکایەتی دەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەكردووە، سەرلەنوێ داوای ڕاگرتنی هەموو هێرشە سەربازییەکان و کشانەوەی هەموو هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دەکەن لە شاخی سوەیدا و شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری، لەوانەش سوپا، هێزە ئەمنییەکان و میلیشیاکانیان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوای دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێت دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە بتوانن لەگەڵ یەکتریدا پەیوەندی ببەستن، هەروەها داوای دەستبەجێ ئازادکردنی هەموو ڕاگیراوەکان و سەرخستنی پرۆسەکە دەکەن بە چاودێری وڵاتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






