
دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و زیاتر لە 390 هەزار تۆن گەنم وەرگیرا، ئەو گەنمەشی ماوەتەوە دوو کۆمپانیای ناوخۆیی وەریدەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ ئەمساڵ بڕیاری لەسەر وەرگرتنی بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابوو، لە 2025-06-10 پرۆسەکە دەستیپێکرد، مانگێک و 10 ڕۆژ بەردەوام بوو، ئەمڕۆ کۆتاییهات.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، لەو 400 هەزار تۆنەی بۆمان دیاریکرابوو، زیاتر لە 390 هەزار تۆنمان وەرگرت، ئەو 10 هەزار تۆنەی وەرنەگیرا، لە پشکنین دەرنەچوون و بە کەڵکی بەکارهێنان نەدەهاتن.
ئەو جووتیارانەشی گەنمیان ماوەتەوە و وەرنەگیراوە، ئەگەر پشتگیری کشتوکاڵییان هەبێت، لە ئەمڕۆوە دەتوانن گەنمەکەیان بدەنە هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو تا 2025-08-15 مۆڵەتیان هەیە و لێیان ئەکڕنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم دوو کۆمپانیایە بە نرخی بەرزتر لە بازاڕ ئەو گەنمە دەکڕنەوە، گەنمی نمرە یەک تۆنی بە 550 هەزار دینار و گەنمی نمرە دوو بە 525 هەزار دینار دەکڕنەوە.
لەبارەی شایستەی گەنمی جووتیاران، نەوزاد شێخ کامیل وتی، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق سێ پشک شایستەی گەنمی ئەمساڵ دابەشکراوە، چاوەڕوانین لەگەڵ دابەشکردنی پشکی چوارەم بەشی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






