ژمارەیەک تەرمی مۆڵە سووتاوەکەی شاری کووت کە لەلایەن کەسوکاریانەوە بەڕێ دەکرێن بۆ ناشتنیان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لەسەر ئاگرکەوتنەوەی هایپەر مارکێتەکەی شاری کوت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی باڵەخانە سووتاوەکە و هاوبەشەکەی، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئێستا و پێشووی شارەوانی و بەرگریی شارستانی دەرکردووە و زۆربەی تۆمەتبارەکانیش دەستگیرکراون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی دڵتەزێن لە سەنتەری بازاڕکردنی "هایپەر مارکێت" لە شاری کوت، ناوەندی پارێزگای واست، نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەستدا، کە پیاو و ژن و منداڵیان تێدابوو. کاردانەوەکانیش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە دادگای تێهەڵچوونەوەی واست، دەستبەجێ دوای گەیشتنی ڕاپۆرتی ئەمنی، دەستەیەکی لێکۆڵینەوەی دادوەریی پێکهێنا، دوای ئەوەی سەردانی شوێنی ڕووداوەکەیان کردووە و دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنین کردووە بۆ ئەو بەرپرس و کەسانەی کەمتەرخەم بوون.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە خاوەنی باڵەخانەکە و هاوبەشەکەی، هەروەها بۆ بەرپرسی هۆبەی ڕێکخستنی شارەکان، بەرپرسی هۆبەی زیادەڕەوییەکان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری شارەوانی، ڕووپێوێک لە شارەوانی، بەرپرسانی بەشی زیادەڕەوی، بەرپرسی هۆبەی خۆپارێزی و سەلامەتی لە بەرگریی شارستانی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی واست، ئەفسەرانی بنکەی بەرگریی شارستانی و بەڕێوەبەری پێشووتری شارەوانیی کوت دەرچووە.
لە هەمان کاتدا: دەسەڵاتی دادوەری جەختیشی کردەوە کە سەرجەم فەرمانەکانی دەستگیرکردن جێبەجێ کراون، جگە لە خاوەنی باڵەخانەکە و هاوبەشەکەی، تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانیش ڕاگیراون.
لەلایەکی دیکەوە: دەستە لێکۆڵەرەکە وتەی شایەتحاڵەکانی وەرگرتووە، لەوانەش کرێکارانی ناو باڵەخانەکە (کە پێنجیان هاووڵاتیی سوورین)، شایەتحاڵانی شوێنی ڕووداوەکە و وتەی کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکانیش تۆمار دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






