فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی چهند گوندێكی مێرگەسۆر و سیدەکان کێشەی ئینتەرنێتیان هەیە
- هەواڵ
- 20 تەممووز
ئاڤا نیوز
چەند گوندێکی سنووری مێرگەسۆر و سیدەکان کێشەی نەبوونی ئینتەرنێتیان هەیە و وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت، کێشەکەیان چارەسەر دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: گوندەکانی لێرسماق و بێدور لە قەزای مێرگەسۆر و گوندی دوورملک لە قەزای سیدەکان، هەرسێکیان هاوسێی یەکن کەوتوونەتە یەک ناوچە، کێشەی نەبوونی ئینتەرنێتیان هەیە و داوا دەکەن بۆیان دابین بکرێت.
لێدوانی فەرمی: چەند هاونیشتمانییەک لەو سێ گوندە بە ئاڤایان وت، هێڵی ئینتەرنێت گەیێنراوەتە ئەو سنوورە تەنیا ئەو سێ گوندە نەبێت، داوا دەکەین هێڵی ئینتەرنێت بۆ گوندەکانی ئێمەش دابین بکرێت.
خەڵکی ئەو گوندانە دەڵێن لەڕێگەی یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە داواکاریمان بۆ کۆمپانیا بەرزکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤای وت، "لە زووترین کات بەدواداچوون بۆ داواکاری خەڵکی ئەو سێ گوندە دەکەین، لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنی پەیوەندیدار لەو سنوورە قسە دەکەین بۆ ئەوەی کار لەسەر جێبەجێکردنی داواکاری ئەو هاونیشتمانییانە بکرێت و هێڵی ئینتەرنێتیان بۆ دابین بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
13 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






