پەرلەمانی عێراق تاوتوێی هێرشە درۆنییەکانی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 21 تەممووز

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی هێرشە تیرۆریستییەکان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان و دەرەنجامەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی پارێزگای کوت بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم دانیشتنە نائاساییە لەکاتێکدایە کە هەردوو ڕووداوەکە کاردانەوەی بەرفراوانیان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لێکەوتووەتەوە. هەردوو ڕووداوەکەش زیانی ماددی و گیانیان لێکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە، 21ـی تەمموزی 2025، کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ دانیشتنێکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی دوو بابەتی گرنگ بکرێت.
یەکەم: گفتوگۆیەکی گشتی سەبارەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت.
دووەم: گفتوگۆیەکی گشتی سەبارەت بە "هێرشە تیرۆریستییەکان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان."
باکگراوند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بوونە ئامانجی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان، بەهۆی هێرشەکانیشەوە بەرهەمهێنان لە بەشێکی کێڵگەکان بەشێوەیەکی کاتی وەستا، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگانە و ژێرخانی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست کرد.
شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






