دیمەنی سەربازابی ئیستۆنیا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
وڵاتی ئیستۆنیا بڕیاریداوە کۆتایی بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە دەرەوەی وڵات بهێنێت و نزیکەی 80 سەربازی لە عێراق بکشێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە ئیستۆنییەکان لە ساڵی 2023ـەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون و ژمارەیان زیاتر لە 80 کەس دەبێت. ئەرکی سەرەکییان بریتی بووە لە پاراستنی بنکە سەربازییەکان و دابینکردنی ئاسایشی ڕاوێژکارە بیانییەکان لە کاتی جووڵە و کۆبوونەوەکانیاندا.
بڕیارە ئەم هێزە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا بگەڕێنەوە نیشتمان، بە ئامانجی سەرەکیی تەرکیزکردنەوە لەسەر بەرگریکردن لە خاکی ئیستۆنیا.
زانیاریی بەدستهاتوو: ماڵپەڕی "نیوز ئەی ئاڕ ئاڕ"ـی ئیستۆنی لە ڕاپۆرتێکدا، لەسەر زاری هانۆ پێڤکۆر، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا، ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی "عەزمی پۆڵایین" دەکشێننەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە سەرکردایەتی دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مارت ڤۆلاید، یەکێک لە فەرماندەکان، جەختی کردەوە کە "ئەرکی سەرەکیی ئێمە بەرگریکردنە لە ئیستۆنیا، نەک وڵاتێکی تر." بە وتەی بەرپرسان، سەقامگیریی دۆخی عێراق ڕێگەی داوە کە ئەم گۆڕانکارییە بکرێت و سەرنج بخرێتەوە سەر تواناکانی بەرگریی نیشتمانی.
ئەمەش بزانە: هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەرەڕای ئەم کشانەوەیە، ئامادەیی ئیستۆنیا لە عێراق بە تەواوی کۆتایی نایەت، بەڵکو ئەفسەرێک لە چوارچێوەی نێردەی ناتۆ لە بەغدا دەمێنێتەوە. وەزیری بەرگری ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتەکەی کراوەیە بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی داهاتوودا، بەڵام ئەمە بەندە بە داواکاریی حکومەتی عێراقەوە، جەختیشی کردەوە کە "هیچ کەس بە زۆر ناچێتە هیچ شوێنێک."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
26 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات






