تەندروستیی غەززە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 کەس لە برسان گیانیان لەدەست داوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 تەممووز

دیمەنی خەڵكی غەززە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ژەمێک خۆراک. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە ئاشکرای دەکات، 18 کەس لە کەرتەکە بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا.
چیرۆکی سەرەکی: قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار بەو هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەڵێت، لە هەر سێ کەس لە کەرتی غەززە یەکێکیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە یەک کاتدا بێ خواردن دەمێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە لە ڕاپۆرتێکییدا ڕایگەیاند: قەیرانی برسێتی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە و خەڵک بەهۆی نەبوونی یارمەتییەوە دەمرن لە هەر سێ کەس لە کەرتی غەززە یەکێکیان بۆ چەند ڕۆژێک بێ خواردن دەمێنێتەوە، بەرنامەکە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەموو لایەنەکان دەکات ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکاریی خۆراک بۆ غەززە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 654 ڕۆژە جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و بەگوێرەی حکومەتی خۆجێی کەرتەکە زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی غەززە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە هاوکات 142 ڕۆژە ئیسرائیل سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەززەی داخستووە و ڕێگریی لە 76 هەزار و 450 بارهەڵگریی هاوکارییە مرۆییەکان و سووتەمەنی کردووە بچێتە نێو کەرتەکە لە ماوەی ئەو 142 ڕۆژە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






