
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداری دا لە هەستیاریی قۆناغی پرۆسەی ئاشتی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدان بەرامبەر بە تێکدەرانی پرۆسەی ئاشتی و ڕێگەنادەن تێکدەران کاریگەرییان لەسەر پرۆسەکە هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەوڵەکان لە تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بەردەوامن و سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە ئامادەباشی وڵاتەکەی دووپات دەکاتەوە و ڕێگریش لە هەر کەس و لایەنێک دەکەن کە لەمپەر لەبەردەم پرۆسەکە دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وتی، وەک دەزانن چەکداماڵین دەستی پێکردووە. هاوکارە پەیوەندیدارەکانمان بەدواداچوونی پێویست و دڵنیابوون لە پەیوەندییەکان دەکەن. ئەوەندەی من ئاگادارم دانوستانەکان سەبارەت بە کۆمیسیۆن گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، بەمزووانە شایەتحاڵی پێشکەوتنەکان دەبن لە پەرلەمان.
ئەردۆغان ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە بڕیارمانداوە داهاتوویەکی بێ تیرۆر بوونیاد بنێین.
٠ بە ئاراستەی گەیشتن بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر هەنگاو دەنێین، پرۆسەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە کاری بۆ دەکرێت.
٠ ئێمە زۆر بە ڕوونی دەزانین چی بکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان و چۆن ئەنجامی بدەین و لە کوێ دەگەینە کۆتایی.
٠ ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەکەماندا ڕوودەدەن جارێکی دیکە ڕاستی ئەم هەنگاوەی ئێمە ناومانە دەردەخەن.
٠ لە ئێستادا ئیمرالی سەبارەت بەم بابەتە هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی کردووە و بەردەوامیشی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






