
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
نیهان
کۆشکی کرێملین بڵاویکردەوە، "چاوەڕێ دەکەین مانگی ئەیلوول لە میانەی سەردانیکردنی پووتین و ترەمپ بۆ پەکین لەو شارە کۆببنەوە".
وێنەگەورەکە: ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ ڕێکخستنی دیداری نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەدرێت و پێشتر چەندین کات و شوێن دیاری کرابوو، بەڵام هەردوو سەرۆک هێشتا کۆبوونەوەیان ئەنجام نەداوە، بەپێی دوایین بڵاوکراوەی کرێملین دەڵێن لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو یەکتر دەبینن.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا 'کرێملین' ڕایگەیاند: پووتین مانگی ئەیلوول سەردانی پەکین دەکات بۆ بەشداریکردن لە بۆنە و ئاهەنگەکانی یادی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم و گوتیشی "ترەمپ ئەگەر بەشداری بکات، بە دڵنیایەوە کۆبوونەوەیەک ڕێکدەخەین".
لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە، چین خۆی بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین ئامادە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






