
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات هەنگاوی یەکلاییکەرەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان بگرێتەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی ڕابردوو و ئەم مانگەش ژمارەیەک هێرشی درۆنی لەناوخۆی وڵاتەوە بۆسەر پارێزگاکانی کوردستان و عێراق ئەنجام دران، تائێستا لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامن و حکومەت لایەنی بەرپرسیاری هێرشەکانی ئاشکرانەکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بەئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لە نووسینگەی هادی عامری ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە، لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشە درۆنییەکانی سەر کۆمپانیاکانی نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم هێرشانە هەڕەشەی ڕاستەوخۆن لەسەر سامانی نیشتیمانی، بەرژەوەندی گشتی، لێدان لە ژینگەی وەبەرهێنان و پێشێلکردنی ئاشکرای ئارامی وڵاتن، بۆیەش داوا لە حکومەت دەکات هەنگاوی یەکلاییەکەرەوە بگرێتەبەر بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەری هێرشەکان و ڕێگرییش لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان بکات.
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانی خۆیشی بەرامبەر ڕووداوەکەی پارێزگای واست نیشاندا و داوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و لێپرسینەوە لەوانەی کرد کە لەو ڕووداوەدا کەمتەرخەم بوون، ئاشکراشیکرد کە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە مانگەکانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی گوماناوی زیادیانکردووە.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






