
ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕیگەیاند، لە ئێستادا وڵاتەکەی ئامادە نییە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بڕیاربوو تاران و واشنتن دەست بە دانوستانەکانیان بکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپیکردنەوەی دانوستانەکان دیاری نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران لە ئێستادا ئامادە نییە بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ڕەنگە لە داهاتوودا ئەم ئەگەرە لەبەرچاو بگرێت، ئەمە پەیوەستە بەوەی کە ئایا ئەمریکا ئامادەیە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای یەکسانی، ڕێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش.
لەلایەکی دیکەوە: عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد، ئێران گومانی لە ئەمریکا هەیە، چونکە ڕێککەوتنمان لە ساڵی 2015 ئەنجامداوە، بەلام سەرکەوتوو نەبوو بۆیە ئامادەنین هەرکاتێک زانیمان هەموو شتێک باشە ئەو کاتە دانوستان دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واشنتن و تاران پێنج خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەنجامداوە، بەڵام لە مانگی ڕابردووەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران دانوستانەکان وەستاون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






