
دامەزراوەی یونسکۆ و ئاڵای بەشێک لە وڵاتانی جیهان
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بەفەرمی کشانەوەی خۆی لە ڕێکخراوەی جیهانیی 'یونسکۆ' ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 22-7-2025، ئەمریکا کشانەوەی خۆی بە فەرمی لە ڕێکخراوی جیهانی یونسیکۆ ڕاگەیاند کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و زانستی و سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانە، بەتۆمەتی ئەوەی ئەو ڕێکخراوە دژی ئیسرائیل و هەوڵدان بۆ دابەشکردنی کاردەکات.
لێدوانی فەرمی: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەردەوامبوون لە هاوکاریکردنی ڕێکخراوی یونسکۆدا لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکادا نییە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئۆدری ئازۆلای، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوەکە دوای کشانەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: نیگەرانم لە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی لە یونسکۆ، بەڵام بڕیارەکە چاوەڕوان کراوبوو و یونسکۆش خۆی بۆ ئامادەکردووە.
باکگراوند: یونسكۆ دامەزراوەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكانە لە بواری پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری کاردەکات و لە ساڵی 1945 دامەزرا و لە ساڵی 1946 بوو بە بەشێك لە نەتەوە یەكگرتووەكان، بارەگای سەرەكیشی لە پاریس فەرەنسایە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






