لە ئاڤاوە ناوی سوودمەندبووانی وەرگرتنی زەوی لە سنووری هەولێر بزانە

شەیری بکە لە:
لە ئاڤاوە ناوی سوودمەندبووانی وەرگرتنی زەوی لە سنووری هەولێر بزانە

ئەو زەوییانەی ئامادەکراون بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن

ئاڤا نیوز

 

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە، ئەمڕۆش 1400 پارچە زەوی دیکە لە سنووری شارەوانیی دارەشەکران لە هەولێر دابەشکران.

 

وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە. دوای وردبینی لە ناوەکان لە هەفتەی ڕابردوو دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانیەکانی هەولێر دەستیپێکردووە، دابەشکردنەکەش بە قۆناغ دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردووە دەستمان بە دابەشکردنی زەوی کردووە لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر، لە شارەوانی بەحرکە دەستمان پێکرد و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ نزیکەی 1400 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشین و پێشمەرگە و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ لە سنووری شارەوانی دارەشەکران دابەشکران.

 

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، تاوەکو یەک فەرمانبەر بمێنێت پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و کەس بێ بەش نابێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوای تێپەڕینی 18 ساڵ، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردەوە، نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و هەر کەسێک 200 مەتر زەوی پێ دەدرێت.

 

لەم لینکەوە ناوەکان بخوێنەرەوە:

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ