سوودانی لەبارەی هێرشە درۆنییەکان پەیام بۆ کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان دەنێرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان دڵنیایی دەدات و دەڵێت، "پاراستنی کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان ئەرکی حکومەتە و دەبێت بە زووترین کات بەرهەمهێنانی نەوت ئاسایی بکرێتەوە".
چیرۆكی سەرەكی: هەفتەی ڕابردوو هێرشی درۆنی كرایە سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان، بەهۆیەوە کارکردن لە پێنج کێڵگەی نەوتی وەستا، ئەوانەی دیکەش بەهۆکاری ئەمنی کارکردنیان سنووردار کرد، بەجۆرێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نزیکەی 81 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دابەزی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق کە بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە و قسەی بۆ ئاڤا کردووە، سوودانی داوای لە وەزارەتی نەوت کردووە، ڕاپۆرتێکی بەپەلەی پێ بدەن لەبارەی دۆخی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
پەیام بۆ کۆمپانیاکان دەنێرێت: هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە و وتوویەتی: "پەیامێک بە کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان بدەن، ئەوانەی لە کەرتی نەوتی کوردستان کار دەکەن، با دەست بە کارکردن بکەنەوە، پارێزراو دەبن."
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سوودانی لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراقی پرسیوە کە چەند کات پێویستە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی. لە وەڵامدا، وەزیری نەوت ڕایگەیاندووە: "لە ماوەی مانگێکدا دۆخی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە."
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان، سوودانی وتوویەتی: "پێمباشە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقدا، باسی هێرشە درۆنییەکان و ڕێکارەکانی ڕاگرتنیان بکرێت." ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر دوێنێ شەو، چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی خۆیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی کردبوو.
لەلایەکی دیکە: سوودانی لیژنە وەزارییەکەی نێوان هەولێر و بەغدای ڕاسپاردووە کە بەوردی چاودێریی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان هەردوولا بکەن لەبارەی دۆسیەی نەوت و مووچەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جێگەی باسە، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی 81 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بووەتەوە. بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، 50 هەزار بەرمیلی بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی تەرخان دەکرێت و بڕی زیادەش ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەکرێت. بڕیاریشە هەر زیادبوونێک لە ئاستی بەرهەمهێناندا لە داهاتوودا، ڕادەستی سۆمۆ بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لەڕێگەی ئاڤا پەیامێکی بۆ مووچەخۆران هەیە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج لە بەغدا تەواو بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی فەرمانبەرانی خانەنشینی بانکەکان چارەسەر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
21 تەممووز
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
21 تەممووز
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی نوێی سوودانی لەبارەی مووچە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق نۆ ڕۆژ پشوو ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی فیدراڵی سکاڵایەکی دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕەتکردەوە