
پشوو - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکاندا بۆ ماوەی 9 ڕۆژ، لە 5ـی تشرینی دووەمەوە تا 13ـی هەمان مانگ. ئەم پشووە هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق و بەمەبەستی ئامادەکردنی قوتابخانەکانە وەک بنکەی دەنگدان بۆ پرۆسەکە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11 تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێکارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە بە واژۆی وەزیری پەروەردە، د. ئیبراهیم نامس جبوری، لە ڕێکەوتی 9ـی تەممووزی 2025 دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە بەغدا و پارێزگاکان کراوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە بە تەرخانکردنی قوتابخانەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتوو.
لە هەمان کاتدا: لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێویستە ئەو قوتابخانانەی وەک بنکەی دەنگدان دیاریکراون، لە ڕێکەوتی 5ـی تشرینی دووەمی 2025 تا 13ـی تشرینی دووەمی 2025، ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






