لە هەولێر دانیشتووانی گەڕەکێک کێشەی لاوازی ئینتەرنێت و هێڵی مۆبایلیان هەیە
- کوردستان
- 23 تەممووز

ژمارەیەک تاوەری هێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندی کردن
ئاڤا نیوز
لە گەڕەکی قەرەبووی ناحیەی کەسنەزانی پارێزگای هەولێر، نزیکەی 500 ماڵ کێشەی لاوازی ئینتەرنێت و هێڵی مۆبایلیان هەیە، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزانیش دەڵێت، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و مۆبایل بۆ چارەسەری کێشەکە دێننەسەر خەت.
چیرۆکی سەرەکی: خەڵکی گەڕەکی قەرەبوو نیگەرانن لەوەی کێشەی لاوازی ئینتەرنێت و هێڵی مۆبایلیان هەیە و لەڕێگەی ئاڤاوە داوای بەدواداچوونیان بۆ کێشەکەیان کرد، ئەوان دەڵێن ئەو کێشەیەی هەیانە بووەتەهۆکاری ئەوەی نەتوانن پەیوەندی بە کەسوکارییانەوە بکەن.
زانیاریی پەیامنێر: شاکر عەلی، دانیشتوویەکی گەڕەکی قەرەبووە و باس لەوە دەکات، بەهۆی خراپی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێت، بە تایبەت مۆبایل تا قسە لەگەڵ خزم و دۆستێکی دەکات دەبێت کۆڵان و سەربانەکان هەمووی بکات، تاوەکو هێڵی دەست دەکەوێت "هەر بە هیلاک چووینە، نە دەتوانین بچینە تازیەیەک نە خزمێک پەیوەندییمان پێوە دەکات تاوەکو سەردانمان بکات، ئاگامان لە هیچ نییە".
دەشڵێت، "کار گەیشتووەتە ئەوەی خانووەکەم بە یەک دەفتەر زەرەر بفرۆشم بەس لەبەر شەبەکە".
لەلایەکی دیکەوە: حەسەن خدر، موختاری گەڕەکی قەرەبوو بۆ ئاڤا دەڵێت، لە ساڵی 2023ەوە سەردانی ناحیەی کەسنەزان و کۆمپانیاکانی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێت دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
لێدوانی فەرمی: سائیب هاروون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەو ماڵانەی گرفتی شەبەکەیان هەیە با واژۆ کۆبکەنەوە و لەڕێگەی موختارەوە بیهێننە ناحیەکە، ئێمەش کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بە ئامانجی چارەسەرکردن دەهێنینە سەر خەت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






