
ئاڤا نیوز
مارک ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سێ پەیامی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاند، دوو لە پەیامەکان تایبەتن بە هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: مارک ڕۆبیۆ ڕۆژی سێشەممە 22-7-2025 بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سوودانی کردووە و سێ پرسیان تاوتوێ کردووە، دوو لە پرسەکان پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان و سێیەمیشیان تایبەتە بە حەشدی شەعبی:
ناوەڕۆکی پەیام: سێ پەیامەکەی مارک ڕۆبیۆ بە سوودانی ئەمانە بوون:
یەکەم: باسی لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە بەتایبەت ئەو کێڵگانەی لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەڕێوە دەبرێن. جەختی لە گرنگی دۆزینەوە و لێپرسینەوە لە هێرشکاران و ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی هێرشەکان لە داهاتوودا کردووەتەوە.
دووەم: ڕۆبیۆ ئەوەی بە سوودانی ڕاگەیاندووە، کە دەبێت عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچەی خەڵكی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا.
سێیەم: نیگەرانی جددی ئەمریکای دووپات کردووەتەوە لە هەوڵدان بۆ دەرکردنی یاسای هەیکەلیەت و پەیکەربەندی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق. جەختی کردووەتەوە دەرکردنی هەر یاسایەکی لەمشێوەیە کاریگەری ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بە دامەزراوەیی دەکات، ئەمەش سەروەری عێراق تێکدەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا وەک یەکەم دەزگای میدیایی کوردستان و عێرق سەعات 07:00ی ڕۆژی دووشەممە 21-7-2025 ئاشکرای کرد لە چەند سەعاتی داهاتوو مارک ڕۆبیۆ لەسەر ئەم سێ پرسە پەیوەندی بە سوودانییەوە دەکات و پەیامی تووندی وڵاتەکەی پێ دەگەیێنێت. دوای پەیامەکەش دوێنی سێشەممە سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی دا.
باکگراوند: ئەم پەیامەی ئەمریکا لەکاتێکدایە ئاڤا ئاشکرای کرد ڕۆژی دووشەممە سەرکردایەتی باڵای سیاسیی کورد لەسەر نەناردنی مووچە پەیامی تووندیان بە حکومەتی عێراق گەیاندووە، کە چیتر ئەم دۆخە قبوڵ ناکەن و هەنگاوی دیکە دەگرنەبەر و دەبێت بەرپرسیارێتی دۆخەکەش لەئەستۆ بگرن، ئەم پەیامەش بە ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا گەیێنرابوو بەتایبەت ئەمریکییەکان. هەمان ڕۆژیش بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا دژی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە لێرەیە؛ کەیف و خۆشی لەگەڵ خزمانی گوندی گەرەوان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی 40 فڕۆکەی جەنگی بە تورکیا دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
22 تەممووز
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
21 تەممووز
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
21 تەممووز
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی 40 فڕۆکەی جەنگی بە تورکیا دا