ئیدارەی ترەمپ لەبارەی مووچە و هێرشە درۆنییەکان پەیوەندی بە سوودانییەوە دەکات
- کوردستان
- 21 تەممووز

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئیدارەی ترەمپ لە حکومەتی عێراق نیگەرانە و چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پەیوەندی بە سوودانییەوە بکات و لەسەر پرسەکانی مووچە و هێرشە درۆنییەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو هەفتەیە، زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و زیانی زۆر بەر بەشێک لەو کێڵگانە کەوتووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کاری تێدا دەکەن، ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر دابەزینی بەرهەمهێنانی بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پەیوەندیی بە محەممەد شیاع سوودانییەوە دەکات و بڕیارە لەبارەی چەند پرسێکی جیاوازە گفتوگۆ بکەن.
پرسی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و گرفتی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت، هاوکات هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، چاوەڕوان دەکرێت ئەمانە بابەتی سەرەکی گفتوگۆی نێوانیان بێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تایبەت بە ئاڤای ڕایگەیاند: ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات کە کێڵگە نەوتییەکان بە ئامانج دەگرن، ئەم هێرشە درۆنییانە سەقامگیری و ئابووریی عێراق بە ئامانج دەگرن، ئەرکی حکومەت پارێزگاری لە تەواوی خەڵکەکەی بکات و ڕێگری لەو هێرشانە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





