شەڕە قسەی ترەمپ و ئۆباما دەست پێ دەکات: لە هەڵبژاردن ڕووسیا لە بەرژەوەندیی ترەمپ دەستتێوەردانی کرد
- جیهان
- 23 تەممووز

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، هەموو تۆمەتەکانی ترەمپ ڕەت دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئۆبامای بە خیانەتکار تۆمەتبار کرد.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووتری ئەمریکای بە خیانەتکار و دەستکاریکردنی زانیارییەکانی تایبەت بە دەستتێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2016 تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، دەبێت ئۆباما دادگایی بکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: نووسینگەی باراک ئۆباما لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "هەموو ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئۆباما دوورن لە ڕاستییەوە"، هاوکات دووپاتی کردەوە کە هەموو ئەو بەڵگانە ڕاستن کە باس لە دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 لە بەرژەوەندیی ترەمپ دەکەن.
لەتەنیشت ئەم بابەتەوە: نووسینگەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2023 چوار لێکۆڵینەوەی فەرمی لەو بارەیەوە کراون و ئەنجامی هەموویان ئەوەی پیشان داوە کە ڕووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2016 لە بەرژەوەندیی ترەمپ دەستتێوەردانی کردووە. هاوکات لە ساڵی 2020دا، لیژنەی هەواڵگریی ئەنجوومەنی پیران بە سەرۆکایەتیی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئێستای ئەمریکا، بەڵگەنامەکانی پشتڕاست کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






