لەتیف ڕەشید: لە بودجەی سەرۆکایەتیی کۆماردا پارە بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخان دەکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆشیالیستی کوردستان - شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق - د. عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق - نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، لە بودجەی ئەمساڵی سەرۆکایەتیی کۆمار، بودجەیەکی تایبەت بۆ پەرەپێدانی پارێزگای هەڵەبجە و دابینکردنی ئەو شتانەی پێویستن تەرخان دەکات، داواش دەکات وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کشتووکاڵ و پیشەسازیی پارێزگاکەدا فراوانتر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای لەسەر نایاساییبوونی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەتکردەوە، بەوەش هیچ بەربەستێک لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەما و ئێستا بە فەرمی و بەبێ هیچ ئاستەنگییەکی یاسایی 19هەمین پارێزگای عێراقە.
لێدوانی فەرمی: د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ماوەیەکی زۆری ویست کە پێویست نەبوو ئەو ماوەیە بخایێنێت، بەڵام ڕێکارە یاسایی و سیاسییەکانی ئەو بابەتە لە عێراق کاتی ویست و ئێستا هەموو بەربەستەکان لابراون، بۆیەش کاتی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی هەڵەبجەیە.
وتیشی، بەنیازە لە بودجەی ئەمساڵی سەرۆکایەتیی کۆماردا پارە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هەڵەبجە دابین بکات، جەختیشیکردەوە لەسەر ئەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کاردەکات بۆ زیاتر خزمەتکردنی پارێزگاکە کە خەڵکەکەی لە زۆر بواردا بێ بەشبوون، هاوکات داواشیکرد وەبەرهێنانی فراوان لە کەرتەکانی کشتووکاڵ و پیشەسازی لە پارێزگاکەدا دەستپێبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
تابلۆی ئۆتۆمبێلی میری گۆڕانکاری بەسەر دادێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی وەرتێ جێبەجێدەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کورد وەک باڵیۆزی نوێی عێراق دادەمەزرێن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارە بۆ مووچەی مانگی پێنج دابین کرا و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕاغب عەلامە بەهۆی "ماچ"ـێکەوە تووشی کێشە دەبێت و ئاهەنگەکانی ڕادەگیرێن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران چەند دەروازەیەکی نوێ لە مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
داهێنانێکی پزیشکی ژیانی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
22 تەممووز
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
تابلۆی ئۆتۆمبێلی میری گۆڕانکاری بەسەر دادێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی وەرتێ جێبەجێدەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کورد وەک باڵیۆزی نوێی عێراق دادەمەزرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یاداشتانمەی فرۆشتنی 40 فڕۆکەی یۆرۆفایتەر تایفون بە تورکیا واژۆکرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئیسرائیل: دانوستانەکانی غەززە لە قۆناغی کۆتایی دان