
دیمەنی دوو گەنجەکەی شاری هەولێر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوو گەنجی کورد لە بەغدا بێسەروشوێنن و ئاڤا میدیا لەڕێگەی دوو لیژنەی پەرلەمانی عێراقەوە سۆراغیان بۆ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 19 لەسەر 20ـی ئەم مانگە، دوو گەنجی دانیشتووی گوندی پیرداود لە سنووری ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر، بەمەبەستی کارکردن بەشێوەی بەڵێندەرایەتی لە باڵەخانەیەکدا ڕوویان کردووەتە شاری بەغدا، بەڵام لەناکاو دەنگیان نامێنێت و هیچ سۆراغێکیشیان نییە، برای یەکێک لە گەنجەکان بە ئاڤای گوت، دوایینجار کە قسەم لەگەڵ براکەمدا کردووە، کاتژمیر 5 و 7 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2025-07-20 بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا ناو و زانیارییەکانی ئەو دوو گەنجە، لەگەڵ مۆدێل و ڕەنگ و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەیانی گەیاندووەتە لیژنەی مافی مرۆڤ، لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا میدیا پەیوەندی بە دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراقەوە کرد، تاوەکو سۆراغی ئەو دوو گەنجە بکەن.
مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی بەرگریی و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی بۆتان ناردووم، هەوڵەکانمان بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو گەنجە دەخەینە گەڕ و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قسە دەکەین.
جوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت: هەموو هەوڵێکمان بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو گەنجە دەخەینە گەڕ، هیوادارین بە زووترین کات بگەڕێنرێنەوە بۆ نێو خێزان و کەسوکاریان.
زانیاریی زیاتر: ئەو دوو گەنجە بە ناوەکانی جێگر موحسین حوسێن، تەمەن 23 ساڵ و ئەحمەد ئەنوەر پیرداود، تەمەن 30 ساڵن، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەلتیمای تایبەت-ڕەنگ سپی چوونەتە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






