بەرپرسێکی ئیسرائیل: دانوستانەکانی غەززە لە قۆناغی کۆتایی دان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 تەممووز

دیمەنی چەند ژنێک لە غەززە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ژەمە خۆراکێک. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی ئیسرائیل بۆ ماڵپەری 'والا' پشتڕاستی کردەوە کە دانوستانەکان بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە قۆناغی کۆتایی دایە.
چیڕۆکی سەرەکی: ماوەی دوو هەفتەیە دانوستانەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست لە کەرتی غەززە بەردەوامن، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ گۆڕانێک بە ئاراستەی ئاگربەست بە دی نەکراوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ماڵپەری 'والا'ـی ڕاگەیاندووە، زۆربەی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم دانوستانەکان چارەسەر کراون و چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو یان سبەی حەماس دوایین وەڵامی بە نێوەندگیرەکان بداتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناکۆکییەکانی حەماس و ئیسرائیل لەسەر ڕادەی کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بوو لە کەرتی غەززە، بەڵام دواتر ئیسرائیل نەرمی نیشانداو و بڕیاری کشانەوەی بەرفراوانی لە بەشێک لە ناوچەکانی کەرتی غەززە دا وەک هەنگاوێک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






